Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 21:39

چین: به‌ زووترین کات کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنا ده‌که‌ین

له‌ په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی و هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان
په‌تای كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

چین رایده‌گه‌یه‌نێت، رێوشوێنی كردارییان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا‌ گرتووه‌ته‌ به‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی و هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان . 

هوا چونینگ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، ده‌توانن به‌ زووترین كات كۆنترۆڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای هه‌وكردنی سییه‌كان بكه‌ن، كه‌ تا ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌یان كه‌س له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

دووپاتیشی كرده‌وه‌، ئێمه‌ ته‌واو دڵنیاین كه‌ ده‌توانین به‌ زووترین كات كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌ بكه‌ین و كۆتایی به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ بهێنین. 

هه‌روه‌ها لای خۆشیه‌وه‌ تیدرۆس ئه‌دهانۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ 80 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و 2300 حاڵه‌تی تووشبوونیش له‌ سه‌رانسه‌ری چین تۆماركراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.