فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه خراپ ده‌بێت.
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بمێننه‌وه و نه‌كشێنه‌وه.
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ "CNN" تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی بوونی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و گوتی: "بوونی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له شكست پێ هێنانی رێكخراوی داعش و دووباره سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان باسی له هاوپه‌یمانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكای كرد و گوتی: "جارێكی دیكه ئه‌مریكا سه‌لماندیی كه هاوپه‌یمانێكی باوه‌ڕپێكراوی وڵاته‌كه‌مانه ئه‌و كاره‌یش په‌یوه‌سته به ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه".
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان ئاشكراشیكرد كه به‌باشی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئاسایشی ناوچه‌كه كار ده‌كه‌ن و له‌وباره‌وه هه‌مانگی باشیش له نێوانیاندا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.