دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید له هه‌فته‌ی بیستویه‌كه‌می خولی ئیسپانیا‌و گه‌یشتنی بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان، یاریزانانی ڕیال به‌سه‌رپه‌رشتی زێنه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان ده‌ستیان به یه‌كه‌ی ڕاهێنان و ئاماده‌كاری كرده‌وه، ئه‌ویش بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیال زاراگۆزا كه كاتژمێر 11 ى شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت
هه‌ریه‌ك له گاریس به‌یل و ماركۆ ئه‌سێنسیۆ و ئیدین هازارد به‌هۆی پێكان له مه‌شقی به‌كۆمه‌ڵی یانه‌كه به‌شدار نه‌بوون و به ته‌نیا ڕاهێنانی تایبه‌تیان كرد، ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به گاریس به‌یل پێناچێت بۆ یاری به‌رامبه‌ر زاراگۆزا ئاماده‌بێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شه‌ممه‌ی داهاتوو له یاری دێربی مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له گه‌ڕی بیستودووه‌می لالیگا به‌شداربێت
سه‌باره‌ت به ئیدین هازاردیش پێده‌چێت له بیستوشه‌شی مانگی داهاتوو له یاری به‌رامبه‌ر مانچسته‌رسیتی له گه‌ڕی چوونی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی یانه‌ی شاهانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.