به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كه‌كاتژمێر 12 ى نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا هایلۆکس منداڵێکی بەناوی ( ڕ . پ . ێ ) تەمەن 1 ساڵ و شەش مانگ، دانیشتووی حاجیاوا گەڕەکی دابان شێلاو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا
پۆلیسی راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت ، دوای بەڕێکردنی بۆ نەخۆشخانە و توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، شۆفێرەکە ڕاگیرکراوە و دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ر ئه‌مرۆ لەناحیەی حاجیاوا دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ( توێتا/لاندگرزەر و پیک ٲب/ دێر ) خۆیان بەیەکدا کێشاو لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون کە لەناویاندا منداڵێک هەیە و برینەکەی سەختە، دەستیش گیراوە بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو ڕووداوەکە بە ماددەکانی 23 و 24 لەیاسایی هاتووچۆ ڕێکخراوە، هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی هەردوو ڕووداوەکە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.