وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 28/1/2020 له دیوانی وه‌زاره‌ت، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و لیوا باسل محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره‌و میره له‌گه‌ڵ كۆڵۆنێڵ ئۆبراین به‌رپرسی ئۆفیسی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا و تیمێكی ژووری یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆبووه‌وه.
رایده‌گه‌یه‌نن ، كۆبوونه‌كه، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و چۆنیه‌تی یارمه‌تیدان و گه‌یاندنی هاوكاری و یاره‌مه‌تی بۆ هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو.
له‌كۆتادا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه هه‌ردوولا تاوتوێی پلانی پڕ چه‌ككردن و پێدانی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازییان كرد كه له داهاتوییه‌كی نزیكدا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه به چه‌ند لیوایه‌كی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بدرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.