بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەو دوو چەکدارەی دەستگیر کرد کە ئێوارەی ئەمرۆ لەناو بازار تەقەیان لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرد.
ئەمڕۆ ئێوارە لەلایەن دوو چەکدار تەقە لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرا، کەوا ئۆتۆمبێلیان لە جۆری (BMW)، جام ڕەش، تابلۆ اجنبی لەسەرشۆستە وەستاندبوو، دواتر دەبێتە دەمەقاڵی لە نێوان دوو چەکدار و پۆلیسی هاتوچۆ لە ئاکامدا تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ دەکەن دەستبەجێ بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (عمید - دلێر نجات یاسین نجار) هێزێکی تایبەتی پۆلیس پێکهێندرا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم تەقەکەرانە بنەوە، توانرا کەمتر لە (15) خولەک دەست بەسەر دوو چەکدار و ئۆتۆمبێلەکە دابگیرێت.
هەروەها یەکێک لە چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێک هێزەکانی پێشمەرگە بوو، دواتر بەرپرسەکە دەچێتە شوێنی ڕووداو.
بەفەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر توانرا بەرپرسەکەش دەستگیر بکرێت.
لێرەوە بەڕێزیان ڕایدەگەیەنێت هیچ کەسێک لە یاسا بەرزتر نییە، هەرکەسێک ڕووبەڕووی یاسا ببێتەوە ڕێککاری یاسایی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.