Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 09:17

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ چاره‌سه‌رى کێشەی جووتیاران سەردانی بەغداى کرد

خالید شوانی: کۆبوونەوەکان ئیجابی بوون
کوردستان TV
100%

بەمەبەستی چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکانی کەرکووک بە تایبەت هەوڵەکانی دەستبەسەرداگرتنی زەوی و زاری جووتیاران، شاندێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق و وەزیری داد کۆبوونەوە، وەزیری هەرێمیش بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا دەڵێت: "کۆبوونەوەکان کۆبوونەوەی ئیجابی بوونە".
 
خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامانجی سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا ئاشکرا کرد و رایگەیاند" ئەمڕۆ ئێمە لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ ئەو کێشانەی هەمانە، چ لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادی و بە تایبەتی هەندێک لەو کێشانەی کە لە ناوچە دابڕێندراوەکان رووبەڕوومان دەبێتەوە لە موسڵەوە تاوەکو کەرکووک، خورماتوو، خانەقین، جەلەولا و سەعدیە، سەبارەت بە گرێبەستە کشتوکاڵییەکان دۆخێکی ناهەمواری لەو ناوچانە دروستکردووە، ئەمڕۆ ئێمە تایبەت بەو مەلەفە سەردانی بەغدامان کردووە.
 
خالید شوانی سەبارەت بە کۆبوونەوەی یەکەمیان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێت" لە کۆبوونەوەکەدا ئەو کەیسەمان خستەڕوو بۆ ئەوەی بتوانین رێگەچارەیەکی یاسایی قەزائی بۆ بدۆزینەوە لەڕێگەی دادگاکانی ئەو ناوچانە و دادگای تەمیزی عێراقی. دەتوانین بڵێین کۆبوونەوەکەمان، کۆبوونەوەیەکی ئیجابی بوو. هەنگاوەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەری بنەڕەتی ئەم کێشەیە، ئیتر یاسا وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و پابەندی بە بڕیارەکانی ماددەی 140 بکرێت نەک ستەم لە لایەک بکرێت دژی لایەکەی دیکە بە تایبەت لە جووتیارانی کورد و تورکمانی شاری کەرکووک".
 
وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا گوتیشی" دووەم کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی داد و جەنابی وەزیری دادی عێراق بوو، هەم پەیامی پشتیوانی و پاڵپشتی هەرێمی کوردستان و هێزە کوردستانییەکانمان بۆ دووپاتکردەوە، هەڵسەنگاندنێکی ئیجابیانە بۆ رۆڵی جەنابیان کرا کە بەم شێوەیە ئیدارەی وەزارەتی دادی داوە، کە یەکێکە لە وەزارەتە گرنگەکان و باشەکان. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.