کەمێک لهمهوبهر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان راگەیاند.
ترەمپ لە کۆنگرە رۆژنامەنوسییەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی سەرەکیم لە پرۆژە پێشنیارکراوەکە بەدیهێنانی ئاشتی راستەقینەیە لە ناوچەکەدا.
وتیشى" ئهمریكاو ولاتانى تریش هاوكار دهبن له چهسپاندنى ئاشتى له نێوان ئیسرائیل و فهلهستین و داوایشتى له دهسهلاتى فهلهستین كرد هاوكارى جدى بكات بۆ هێنانه دى ئاشتى له ناوچهكه.
سەرۆکی ئەمریکا پلانی رێککەوتنی ئاشتی سەدەی بۆ چارەسەری کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین خستەڕوو و رایگەیاند، ئامانجم لە پرۆژە پێشنیازکراوەکە بەدیهێنانی ئاشتیی راستەقینەیە. کاتی ئەوەشهاتووە جیهانی ئیسلامی جارێکی دیکە هەڵە نەکات و دان بە ئیسرائیلدا بنێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ راگەیاندنی رێککەوتنەکە گوتی" ئەمڕۆ ئیسرائیل هەنگاوێکی گرنگ بەرەو ئاشتی دەنێت، ئۆرشەلیم (قودس) دەبێتە پایتەختێکی دابەشنەکراوی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانیش نابێت خۆیان بخەنە نێو تووندڕەوی و تیرۆر.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، کار لەسەر دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستین دەکەین لە کاتێکی گونجاودا و ئەگەر فەلەستینییەکان قبووڵی بکەن قودسی رۆژهەڵات پایتەختی فەلەستین دەبێت.
ترەمپ نەخشەیەکی نوێی بۆ سنووری ئەو دوو وڵاتە داناوە و بەگوتەی خۆی، ئەو خاکەی بۆ فەلەستین لە نەخشە نوێکەدا دیاریکراوە دوو هێندەی ئەوەی ئێستا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکە گرنگی زۆری بە بوژاندنەوەی باری ئابووری فەلەستین و ناوچەکە داوە، بەو پێیەش ئاستی هەژاری فەلەستینییەکان لەئاستێکی مەترسیداردایە، پێویستە ژیانی پێکەوەیی هەڵبژێرن.
ئاشکراشیکرد، ئەگەر فەلەستین ژیانی ئاشتیانە هەڵبژێرێت بەقەبارەی 50 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی تێدادەکرێت و یەک ملیۆن دەرفەتی کار دەڕەخسێنێت.
لەبارەی چۆنیەتی پێشکەشکردنی ئەو پرۆژەیە، ترەمپ وتی" ئەوە بڕیارێکی قورس بووە بۆ پێشکەشکردنی چارەسەرێک بۆ کێشەیەکی سەدان ساڵە، بەڵام ئەو بۆ ئەوە هەڵنەبژێردراوە کە خۆی لە بڕیارە قورسەکان بدۆزێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.