به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ، سێ تۆمهتبارهكهی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه كه له شاری هه‌ولێر ته‌قه‌یان له پۆلیسێكی هاتوچۆ كرد، درانه دادگا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه ، دوای ئەو ڕووداوەی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 28ی 1 ى 2020، لە بازاری شاری ھەولێر ڕوویدا و تیایدا چەند تۆمەتبارێك روبەروی پۆلیسی هاتوچۆ بوونەوە، د.ڕێبەر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆ ھاتە سەر ھێڵ و بە فەرمانی وه‌زیر سێ لە تۆمەتباران دەستگیر کران و چەکەکان و ئۆتۆمبێلەکەشیان دەستیان بەسەر داگیرا و درانە دادگا.
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه كه وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم دووپاتی كردوه‌ته‌وه کە ھەرتاوانبارێک ڕوبەڕوی ھێزەکانی ناوخۆ ببێتەوە، تونترین رێوشێنی یاسایی یاسایی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت و نابێت کەس لەیاسا بەرزتر بێت.
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه لەلایەن دوو چەکدار تەقە لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرا، کەئۆتۆمبێلیان لە جۆری (BMW)، جام ڕەش، تابلۆی بیانی، لەسەرشۆستە وەستاندبوو، دواتر دەبێتە دەمەقاڵی لە نێوان دوو چەکدار و پۆلیسی هاتوچۆ لە ئاکامدا تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ دەکەن.
له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند ، دەستبەجێ بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید دلێر نەجات یاسین نەجار، هێزێکی تایبەتی پۆلیس پێکهێندرا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم تەقەکەرانە بنەوە، توانرا کەمتر لە15 خولەک دەست بەسەر دوو چەکدار و ئۆتۆمبێلەکە دابگیرێت.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت ، یەکێک لە چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێک هێزەکانی پێشمەرگە بوو، دواتر بەرپرسەکە دەچێتە شوێنی ڕوداوەكە و بەفەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر توانرا بەرپرسەکەش دەستگیر بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.