وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی راوێژكاری تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی منداڵانی له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندرووستی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، بەشێکی دیكه‌ی راوێژكارى بۆ چارەسەری منداڵان له ده‌ره‌وه‌ی نەخۆشخانەى راپەڕین، كه ده‌كه‌وێته پشتی نەخۆشخانەى له دایكبوون بۆ چاره‌سه‌ری منداڵانی نه‌خۆش به 24 كاتژمێری له رێككه‌وتی (1ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020) ده‌كرێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت ، ته‌نیا به‌یانیان به ئیحاله‌ی بنكه ته‌ندرووستییه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كان نه‌خۆش ده‌بینرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.