ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیمارات رایگه‌یاند كه یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان له چه‌ند كه‌سی خێزانێك ده‌ست نیشانكردووه كه له‌شاری ووهان-ی چین گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و وڵاته.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئیمارات له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا گواستویه‌تییه‌وه كه دۆخی ته‌ندروستی تووشبوان جێگیره‌و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پزیشكاندان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپوتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.