Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 08:11

وەزیری پێشمەرگە: رووبەڕوی ئاستەنگ و لەمپەرەکانی بەردەم خۆرێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەبینەوە

كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لەگەڵ فەرماندە و نوێنەرانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ی هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوەچوو
کوردستان TV
100%


وەزیری پێشمەرگه، رایدەگەینێت: هەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە خێراتر دەکەین و لەسەر هەمووانە، رووبەڕوی ئاستەنگ و لەمپەرەکان ببێتەوە.

لەکۆبوونەوەیه‌كەدا، به‌ئاماده‌بوونى شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و   سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەت و فەرماندەی یەکەی ٨٠ و نوێنەری فەرماندەی یەکەی ٧٠ و فەرماندە و بەرپرسانی پلە باڵای وەزارەت ئامادەیبوون. وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بە هەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازی کردو راشیگەیاند: بڕیاری پڕۆژە یاسای چاکسازی حکومەت و پەسندکراوی پەرلەمانی کوردستان پابەندمان دەکات بەوەی هەمووان بەگیانی لێپرسراویەتیەوە رێگاکان کورتتر بکەینەوەو هەنگاوەکان خێراتر بکەین. روونیشی کردەوە: دەرفەتێکی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆسەیە هاتۆتە پێشەوەو وێڕای هاوکاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان، ئیرادەیەکی بەهێزی سیاسیی لایەنە سیاسیەکان و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران هەیە.

هەر لەو کۆبوونەیەدا، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی یەکەی ٨٠ و نوێنەرانی فەرماندەیی یەکەی ٧٠ گفتۆگویان لەسەر دواین پڕۆژەی پێشنیارکراوەکان بۆ جێبەجێکردنی یەکخستنەوەی تەواوەتی هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگه کرد. هاوکات هەمووان کۆک و هاوڕابوون لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆسەکە و لابردنی ئاستەنگ و لەمپەرەکان. پابەندی خۆشیان بۆ بڕیار و راسپاردەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دوپاتکردەوە.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکە، وەزیری پێشمەرگە بەئامادەبووانی راگەیاند: بە ئاستی لێپرسراوێیەتیەوە لە پڕۆسەکە دەڕوانین و ئەرکی هەمووانە بە جدی کار لەسەر ئالیەت و میکانیزمی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆسەکە بکات ، کە دەرئەنجام دروستکردنی هێزێکی سەربەخۆ و یەکگرتووی لێدەکەوێتەوە.

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.