بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٧،٧ پله له ناوچه‌ی نێوان كووبا و جامایكا روویدا.
ناوه‌ندی رووپێویی جیۆلۆجی ئه‌مریكا (USGS) ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌نێوان باشووری كوبا و ١١٧ كیلۆمه‌تر باكووری خۆرئاوای جامایكا بووه و له قوڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر ژێر ده‌ریا روویداوه.
ناوه‌ندی هۆشداری تسونامی له زه‌ریای هێمن (PTWC) هۆشداریدا له روودانی شه‌پۆلی گه‌وره (تسونامی) له كه‌ناراوه‌كانی جامایكا، كوبا، به‌لیز، ھۆندوراس، مه‌كسیك و دوورگه‌كانی كایمان.
له هۆشدارییه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ره‌نگه به‌هۆی تسونامییهكهوه ئاستی ئاو له ده‌ریادا، ٣٠ سانتیمه‌تر بۆ یه‌ك مه‌تر به‌رز ببێته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شه‌پۆله‌كان له دوورگه‌كانی كایمان، باشووری خۆرهه‌ڵاتی كوبا و باكووری جامایكا بده‌ن.
ئاماژه بهوهیشكرا كه ره‌نگه تسونامییه‌كه دوای یه‌ك بۆ سێ كاتژمێر بگاته دوورگه‌كانی ھۆندوراس و به‌لیز.
ناوه‌ندی رووپێویی جیۆلۆجی ئه‌مریكا (USGS) له یه‌كه‌م ساتدا، گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به ٧،٣ پله راگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.