Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 08:11

که‌سێک بە تۆمەتی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیر کرا

پۆلیس : كه‌سه‌كه‌ پارچەکانی ماتۆرسکیلەکەی لەیەک کردبوەوە بەمەبەستی فرۆشتنیان
کوردستان TV
100%


مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌قبه‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان رایده‌گه‌ێنێت ، بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیردەکات

ناوبراو رایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای هێنایەلای پۆلیس کەماتۆرسکیلەکەی لەگەڕەکی حمرینی قەزای کەلار لێی دزراوە ، دوای بەدواداچونی ورد بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانی لەهەمان گەڕەک لەماڵی تۆمەتبار
دەست بەسەر ماتوورسکیلەکەدا بگیرێت لەکاتێکدا پارچەکانی ماتورسکیلەکەی لەیەک کردبوەوە بەمەبەستی فرۆشتنیان

لمقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌قبه‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌شڵێت لەئێستادا لەسەر بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 تۆمەتبار بەند کراوە.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.