مقه‌دەمی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایده‌گه‌ێنێت ، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد و چاودێری کردنیان لەناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان پێنج تۆمەتبارلەکاتی مامەڵە کردن بە مەبلەغێک دراوی ساختەی عێراقی و دراوی ئەمریکیەوە دەستگیربکەن کە چوارلە تۆمەتبارەکان ئەندامی یەک خێزانن و دەیان ویست لەنێو بازاڕی ناحیەی ڕزگاری پارەکە ساق بکەنەوە.
مقه‌دەمی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان راشیده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 281 بەند کراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.