جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی لە هه‌رێمی كوردستانە و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه .
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە میخائیل بۆگدانۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به نوێنه‌رایه‌تی ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا له ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
میخائیل بۆگدانۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا لە ئێستادا له‌گه‌ڵ نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دایه و بڕیاره له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كۆببێته‌وه و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و مۆسكو و ڕه‌وشی ناوچه‌كه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.