Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 11:15

بەڤیدیۆ.. فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی رێوشوێنی تایبه‌تی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرته‌به‌ر

ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌ بۆ ڕێگری كردن له‌ هه‌ر حاڵه‌تێك
کوردستان TV
#7
100%

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌وڵاتی چین وچه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی جیهان ، به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی بۆ رێگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ گرتۆته‌به‌ر.

یه‌كێك له‌هه‌نگاوه‌كان ئه‌وه‌یه‌ تیمه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتیاره‌ بیانی و ناوخۆییانه‌ ده‌كه‌ن كه‌له‌رێگه‌ی گشتی ئاسمانیه‌وه‌ داخڵی فرۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌بن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون.

د.ڕه‌نج ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی گوتی: دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌چه‌ند وڵاتێك ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌ بۆ ڕێگرتن له‌هه‌رحاڵه‌تێك كه‌ داخڵی وڵات ببێت.

ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.