قایمقامی هەولێر جەختی له جێبەجێ کردنی بڕیاڕی بێدەنگکردنی سەرجەم مۆلیدەکانی ھەولێر كردهوه.
ئەمڕۆچوارشەمە نەبەز عبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر لەدیوانی قایمقامیەت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەھلیەکانی شاری ھەولێر وسەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەھلیەکان كۆبووهوه، مەبەست لەو کۆبوونەوەیە جەخت کردنەوەی جێبەجێ کردنی بڕیاڕی بێدەنگ(کاتم) کردنی سەرجەم مۆلیدەکانی شاری ھەولێر بوو، شایەنی باسە دوایین ڕێکەوت بۆ ئەم مەبەستە 2020/5/1.
لەلایەن خۆشیەوە قایمقامی ھەولێر دووپاتی کردەوە دەبێ سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان پابەندبن بەم بڕیارە لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان لەسەرووی ھەموو بەرژەوەندییەکانە و پاشگەزبووەنەوە لەم بڕیارەدا نییە.
ئەم بڕیارە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت ، ھەر خاوەن مۆلیدەک پابەندنەبێ بەبڕیار و ڕێنماییەکان ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.