Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 11:13

پۆلیسی راپه‌ڕین: چوار تۆمه‌تبار له‌رووداوه‌که‌ی ناحیه‌ی بێتواته‌ خۆیان راده‌ستی پۆلیس کرد

کەسێک کوژرا و کەسێکی تریش بریندار بوو
کوردستان TV
#7
100%


پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: چوار تۆمه‌تبار كه‌ له‌ شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناحیه‌ی بێتوانه‌ تێوه‌گلابوون، خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد لەسەر ڕووداوەکەی ئەمڕۆ، کەمێک پێش ئێستا چوار تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە کرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تۆمەتبارەكان بە مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراق ڕاگیران.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاویكرده‌وه‌، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە لە گوندی بێتواتەی سەربە ناحیەی بێتواتەی قەزای ڕانیە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا کە بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی تریش بریندار بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.