كۆشكی سپی به ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا جۆن بۆڵتنی ڕاگه‌یاند ئه‌و كتێبه‌ی كه هێشتا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و له‌ژێر چاپكردندایه وادیاره " بڕێكی زۆر زانیاری نهێنی تێدایه و ناكرێت به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای بڵاوبكرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی له كۆشكی سپی وتارێكیان ئاڕاسته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی بۆڵتن چاڕڵز كوپه‌ر كرد و تیایدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كتێبه‌كه‌ی بۆڵتن هه‌ندێك زانیاری " زۆر نهێنی تێدایه و ناكرێت بڵاوبكرێته‌وه."
له وتاره‌كه‌دا كه بۆ كوپه‌ری پارێزه‌ری بۆڵتن نێردراوه هاتووه ده‌ڵێت: به‌پێی یاسای فیدڕاڵی و ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی كه بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه و بریكارده‌ره‌كه‌ت ( بۆڵتن ) واژۆی كردوون به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ده‌ستی بگاته زانیارییه نهێنییه‌كان، به‌پێی ئه‌و یاسایه ده‌بێت زانیارییه نهێنییه‌كانی ناو ڕه‌شنووسی كتێبه‌كه بسڕدرێنه‌وه ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا نابێت بڵاوبكرێته‌وه یاخود ئاشكرا بكرێت.
شه‌وی رابردوو دوَنالَد تره‌مپ رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌گوێی جۆن بۆڵتن ، ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكام بكرادایه ئیَستا ده‌بووایه شه‌ری جیهانی شه‌شه‌م بكه‌ين.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.