ناریندرا مۆدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هیند رایگه‌یاند ، وڵاته‌كه‌ی توانای سه‌ربازی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له‌ماوه‌ی ده رۆژدا پاكستان بڕوخێنێ.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هیند له‌وتارێكیدا له ئه‌كادیمیای سه‌ربازی نیوده‌لهی گوتی: پاكستان پێشتر سێ جه‌نگی له‌به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئێمه دۆڕاندووه و سوپای هیندی ده‌توانێ له‌ماوه‌ی ده رۆژدا پاكستان بكاته تۆز‌و خۆڵ.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر جه‌نگ هه‌ڵگیرسێ رووبه‌رووی هیند ببێته‌وه، پاكستان هیچ ده‌رفه‌تێكی نابێت.
گوتیشی: پاكستان تا ئێستا له‌دژی هیند جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌بات و له كشمیر پاڵپشتی له‌گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه/ رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.