بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت ، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای ھەولێر 15 پله‌ى سیلیزیه و له‌پارێزگای سلێمانی 13 پله‌ى سیلیزی و له دھۆكیش 14 پلەی سیلیزی، لەپارێزگای كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزیه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، سبه‌ى ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەستپێدەكات و لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى بەفر دەبارێت.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.