دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین و گەشەسەندنی بۆ بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا، لە هەرێمی لاپلاندی وڵاتی فنلاند، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرا.
بەرپرسانی تەندروستی فنلاند رایانگه‌یاند: كه‌سه تووشبووه‌كه پێنج رۆژ پێشتر لە شاری ووهانی چینەوە کە شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە، گەشتی بۆ ئەو فنلاند کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، تووشبووەکە لە رەگەزی مێیە و تەمەنی 32 ساڵە، لە نەخۆشخانەی ناوەندی هه‌رێمی لاپلاند لە رۆڤانێمی، چارەسەر وەردەگرێت.
هاوكات جگە لەو کەسە، گومان دەکرێت 15 کەسی دیکە لە فنلاند کە تووشی ڤایرۆسەکە بووبن و كه ئه‌وانیش خراونه‌ته ژێرچاودێری وردی ته‌ندرووستییه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان، تاكو ئێستا 14 حاڵه‌ت له تایله‌ند، 11 حاڵه‌ت له ژاپۆن، 10 حاڵه‌ت له سینگاپوره، 7 حاڵه‌ت له مالیزیا و 7 حاڵه‌تی دیكه له ئوسترالیا، 5 حاڵه‌ت له فه‌ڕه‌نسا و 5 حاڵه‌تی دیكه‌یش له ئه‌مریكا، 4 حاڵه‌تیش له هه‌ریه‌ك له ئیمارات، كۆریای باشوور و ئه‌ڵمانیا؛ 3 حاڵه‌ت له كه‌نه‌دا، 2 حاڵه‌ت له ڤێتنام، یه‌كی یه‌ك حاڵه‌تیش له هه‌ریه‌ك له نیپاڵ، كه‌مبۆدیا، سریلانكا و فینلاند تۆماركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.