سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه ھیچ حاله‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێم تۆمار نه‌كراوه.
سامان به‌رزنجی له تویتێكدا رایگه‌یاندووه كه ھاووڵاتییان و گه‌شتیاران دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه‌وا ھیچ حاله‌تێكی ڤایڕۆسی كۆرۆنا له ھه‌رێمی كوردستان بوونی نییه.
وه‌زیری ته‌ندروستی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه : كه‌س ناتوانێت بوونی ئه‌م نه‌خۆشیه پشت راست بكاته‌وه جگه له رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی WHO و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی ھه‌رێمی گوردستان نه‌بێت.
له‌لایه‌یكی دیكه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد كه تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ئه‌م ڤایرۆسه لە هەرێمی کوردستان بوونی نیە و تۆمار نەکراوه و ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه..
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕای گشتی و دامودەزگاکانی میدیا ڕایدەگەیەنێت کەوا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ ئێن سی ئۆ دووهه‌زار و نۆزده لە هەرێمی کوردستان بوونی نیە و تۆمار نەکراوە. بەداخەوە لە چەند پەیج و میدیایەک بەبێ هیچ سەرچاوەیەک و دوور لە ڕاستی و بەبێ هیچ بنەمایەک هەواڵی بوونی ئەم نەخۆشیەیان بڵاوکردۆتەوە. لێرەدا هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە دامودەزگاکانی تەندروستی زۆر بەووردی و بە بەردەوام چاودێری ڕەوشی ئەم نەخۆشیە دەکەن بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتیەکان و ڕێککارە پێویستەکان دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیە. هەروەها ڕایدەگەیەنین کەوا جگە لە وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ده‌بلیۆ ئێچ ئۆ لەسەر ئاستی جیهاندا، هیچ لایەنێکی دیکە بەسەرچاوەی فەرمی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە داناندرێت.
وەزارەتی تەندروستی،حکومەتی هەرێمی کوردستان
بیست و حه‌وتی کانوونی دووەمی دووهه‌زار و بیست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.