Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 13:55

خۆپیشاندانی به‌غدا 15 برینداری لێکه‌وته‌وه‌

له‌ ئه‌نجامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان
خۆپیشاندانی به‌غدا
کوردستان TV
100%

له‌ شاری به‌غدا و له‌ ئه‌نجامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان 15 كه‌س برینداربوون. 

به‌گوێره‌ى میدیا ناوخۆییه‌كانى عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رووبەڕووبوونەوە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانی خەلانی و ناوچه‌كانى دەوروبەری له‌ شارى بەغدا، نزیکەی 15 کەس برینداربوون.

ئه‌مه‌و فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى بەغدا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: ئەفسەرێک و کارمەندێک لە ئه‌نجامى هێرشێک به‌ نارنجۆک برینداربوون. 

فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى بەغدا راشیگەیاند: "تا ئێستا چەند گرووپێک لە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی خەلانی و ناوچەکانی دەوروبەری لە حاڵەتی پێکدادانی توندوتیژی راستەوخۆدان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.