به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی ریزه‌كانی، یانه‌ی تۆتنهام له میركاتۆی زستانه بۆندی له‌گه‌ڵ یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی جیۆڤانی لۆسیلسۆ واژووكرد
لۆسیلسۆ له هاوینی رابردوو به خواستن له ریزه‌كانی یانه‌ی ریال بێتسه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی تۆتنهام كرد له‌گه‌ڵ بژارده‌ی كڕینی ئه‌و یاریزانه به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له‌به‌رامبه‌ر په‌نجا ملیۆن یۆرۆ، ئێستاش یانه‌ی تۆتنهام گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و یاریزانه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ریزه‌كانی خۆی بهێڵێته‌وه، جێگای باسه گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ تۆتنهام تا هاوینی دووهه‌زارو بیستوپێنجه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی تۆتنهام به‌فه‌رمی یاریزانی یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆله‌ندی بیرجوینی گواسته‌وه ریزه‌كانی خۆی، تۆتنهام بڕی سیی ملیۆن یۆرۆی داوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه، له هه‌مان كاتدا بڕی مووچه‌ی ساڵانه‌ی سێ ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆ ده‌بێت، ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئایندهۆڤن براوه‌ی سێ نازناوی خولی هۆڵه‌ندا بووه له سالانی دووههزاروپازدهو دووهه‌زاروشازده‌و دووهه‌زاروهه‌ژده
هه‌روه‌ها دووجاریش جامی سوپه‌ری هۆله‌ندی له‌سالانی دووههزاروپازدهو دووهه‌زاروشازده به‌ده‌ستهێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.