Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 21:37

چین.. یەکەم هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسەکە دەپەڕێنێت و چاک ده‌بێته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكی مایه‌وه‌
ڤایرۆسی کۆرۆنا
کوردستان TV
100%

یەکەم هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ چین ڤایرۆسه‌كه‌ی په‌ڕاند و پزشكانی چینیش په‌ڕاندنی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ كه‌سه‌ تووشبووه‌كه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێنمایی و چاودێرییه‌ چڕه‌ ته‌ندرووستیه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ به‌كاریان هێناوه‌. 

میدیای فه‌رمی سی جی تی ئێنی چین رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ و په‌ڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی لیۆنینگ لە باکوور و رۆژهەڵاتی چین تۆمار كرا. 

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌سه‌ تووشبووه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی دایلان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكی مایه‌وه‌. 

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ كه‌سه‌ تووشبووه‌كه‌ له‌ ره‌گه‌زی نێره‌ و ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ و له‌دوای ده‌رچوونی له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌ستخۆشی له‌ پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نیشانەکانی ڤایرۆسه‌کەی تیادا نەماو له‌ دوای ئەنجامدانی پشکنینی ورد دەرکەوتوە ڤایرۆسه‌کەی پەڕاندوە. 

ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ حكوومه‌تی چین رایگه‌یاندبوو كه‌ تونیویانه‌ چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌تایی بۆ په‌تایه‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌، هاوكات زانایانی وڵاتی چین رایدەگەیەنن، دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، نزیکی سێ مانگ دەخایەنێت.  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.