به‌ریتانیا فه‌رمانده‌یی ئه‌ركی دابینكردنی ئاسایشی ده‌ریا له ناوچه‌ی كه‌نداو له ئه‌مریكا وه‌رگرت كه له دژی ئێران دامه‌زرێنراوه و گه‌رووی هورمزیش له خۆده‌گرێت.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای لۆكاڵیی به‌ریتانیادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌دمیراڵی به‌ریتانی، جه‌یمس پاركین له رێوره‌سمێكدا كه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ده‌ریایی ئه‌مریكی له به‌حرێن سازكرابوو، ئه‌ركی فه‌رمانده‌ییكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌رگرتووه كه له حه‌وت وڵات پێكهاتووه.
جه‌یمس پاركین له میانی رێوره‌سمه‌كه‌دا باسی له‌وه‌كردووه، هه‌ست به گرنگیی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دروست، ده‌كات.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت له‌دوای كوشتنی جه‌نه‌راڵی ئێرانی، قاسم سوله‌یمانی كه بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه، ده‌ورییه له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌ی كه‌نداو و به‌تایبه‌ت له گه‌رووی هورمز كه خاوه‌نی گرنگییه‌كی ئێجگار زۆره، ئه‌نجامده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.