نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی دایە حكومەتی عیراق لەسەر دۆخی خۆپیشانەران و رایگەیاند پێویست چاكسازی بكرێت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق بڵاوكرایەوە، ژمارەی قوربانییەكان گەیشتووەتە ئاستێك كە ڕادەی دانبەخۆداگرتنی تێپەڕاندووە، چونكە تا ئێستا 467 خۆپیشاندەر گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە نۆ هەزار كەسی تر بریندارن، ئەمەش جێی نیگەرانییە.
لە بەیاننامەكە هاتووە بە شێوەیەكی بەردەوام گوللـە لە دژی خۆپیشاندەران بەكار دەهێنرێت و كوشتن چالاكوانانی بواری مافەكانی مرۆڤ بەردەوامە، بۆیە پێویستە بەرپرسان مافی خۆپیشاندەران بپارێزن.
بهیاننامهكهی نهتهوه یهكگرتووهكان سەرجەم ئەو پێشێلكاریانەی تۆمار كردووە كە بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدراوە لە بەغدا و شارەكانی دیكەی باشووری عیراق، لە كوشتنی چالاكوانان و چەقۆ وەشاندن و ڕفاندن و ئاراستە كردنی گوللـە و بۆمب بەشێوەیەكی راستەوخۆ.
نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق رایدەگەیەنێت، چیدیكە رشتنی خوێنی گەنجانی عیراق قبوڵكراو نییەو پێویستە حكومەت، بكوژانی خۆپیشاندەران راپێچی بەردەم دادگا بكات.
نیگەرانی خۆشی پیشانداوە لەوەی كەلەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكان لەمانگی تشرینی یەكەمی رابردوەوە، لانی كەم 467 خۆپیشاندەر كوژراون و زیاتر لە 9000ی تریش برینداركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.