Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 13:56

سه‌رچاوه‌یه‌ک: شیعەکان لەسەر کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانى عێراق رێککه‌وتوون

ئەم كاندیدە هێشتا ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌
کوردستان TV
100%

سەركردەیەكی هاوپەیمانیی "فەتح"ی شیعیەكان رایگەیاند" شیعەكان ڕێككەوتنێكیان  لەسەر كاندیدكردنی كەسایەتییەكی نوێ بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كردووە، به‌لام ناوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كرد.

نەسیم عەبدوڵا سەركردە لەم هاوپەیمانییە كە دووەم گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی عێراقە، بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، لایەنە سیاسییە شیعییەكان لەسەر كەسێك ڕێككەوتوون كە جارێ بە نادیارێ ماوەتەوە و ناوی نەخراوەتە سەر زاری میدیاكان، لە كاتێكی زوودا ئاشكرا دەكرێ و ناوەكەی دەدرێتە پەرلەمان.

بە گوتەی نەسیم عەبدوڵا، ئەم كەسایەتییەی دیاری كراوە نابێتە جێی مشتومڕی لایەنە سیاسییەكان و لە شەقامی عێراقی و گۆڕەپانەكانی مانگرتووانیشدا قبووڵكراو دەبێت.

هەروەها گوتی" ئەم كاندیدە نەزاندراوە، جگە لە رەزامەندی موقتەدا سەدر ڕێبەری سەدرییەكان و هاوپەیمانیی سائیرون و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، رەزامەندی لایەنە شیعییەكانی تریشی لەسەرە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.