لیژنەی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەک لە ئاسایشی هەولێر راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەمیانی لێکۆڵینەوەکانیاندا هیچ خاڵێك وا تێبینی نه‌كراوه كه پێچه‌وانه‌ی راگه‌یەندراوی ئاسایش بێت.
دوابەدوای پێکهێنانی لێژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچوونی کەیسی گیان لەدەستدانی هاووڵاتی مەجید برایم ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2020/1/30 لێژنەکە ئەنجامی بەدواداچوونەکەیان خستە روو، ئەمەی خوارەوە وردەکاری بەدواداچوونەکەیانە:
دوابه‌دواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لاوه‌كی به سەرۆکایەتی عوسمان كه‌ریم سواره و به یاوه‌رى به‌رێزان (رۆمیۆ هه‌كارى، رزگار محمد محمود، سه‌عید هەرکی، حه‌سیبه گه‌ردى، هیمداد سه‌باح، زكرى زێبارى، شادى نه‌وزاد، د. وه‌عدى سلیمان على) له‌سه‌ر كه‌یسى گیان له‌ده‌ستدانى (مه‌جید برایم)، دوا به‌دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاسایشیان كرد و گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ڵ له‌سه‌ر دۆسییه‌كا كرا هۆكاره‌كانى گرتن و گیان له ده‌ستدانى هاووڵاتى (مه‌جید برایم) بۆ لیژنه روونكرایه‌وه، هه‌روه‌ها هاوكارى ته‌واو كرا بۆ لیژنه بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى خۆى بكات به شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى.
دواتر لیژنه‌كه سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ره په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه و زانیارى ته‌واوى له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه بۆ ئه‌ندامانى لیژنه خڕایه روو و سه‌رجه‌م به‌ڵگه و دۆكیۆمێنته‌كان خڕانهروو.
لیژنه‌كه له رێگه‌ى ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى ئاسایش و به‌ندیخانه، شوێنى گیان له‌ده‌ست دانى ناوبڕاویش به‌سه‌ر كرایه‌وه و وه‌ڵامى پێویستى ئه‌ندامانى لیژنه دڕایهوه.
هه‌روه‌ها سه‌ردانى لیژنه‌ى پزیشكى دادى له هه‌ولێر كرا كه لێكۆڵینه‌وه‌ى خۆى كردبوو له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه و ئاگاداركراین كه ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى كۆیه و سلێمانیش كراوه، به‌رێز عوسمان سێدهرى سه‌ردانى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتى ئه‌وانیش ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها سه‌ردانى ماڵى ناوبڕاو كرا و وته‌ى كه‌سوكارى وه‌رگیراوه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه و شێوازى گرتنه‌كه‌ى و ئه‌و كه‌ل و په‌ل و ماددانه‌ى كه پێى گیراوه.
لیژنه‌كه به‌دواداچوونى پێویستى كردووه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه، چاوه‌ڕێى كۆتایى ئه‌نجامه‌كانى دادگا و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌بین و وه‌ك لیژنه‌ى به‌دواداچوونى په‌رله‌مانى، پشتگیرى له به‌یاننامه‌ى ئاسایشی گشتی ده‌كه‌ین و هیچ خالێكى وا تێبینى نه‌كراوه كه پێچه‌وانه‌ى راگه‌یێندراوى ئاسایش بێت، بۆیه سه‌ره‌راى ئه‌مه لیژنه چاودێرى كه‌یسه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتى كۆتایى به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی له رێگه‌ى دام و ده‌زگاى په‌یوه‌ندیدار(دادگا، پزیشکی داد) یه‌وه بۆ هاووڵاتیان و راى گشتى بخرێته روو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.