Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 09:42

هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تۆمار نەکراوە

هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێر دڵنیادەكەیەنەوە
کوردستان TV
#7
100%


تیمی بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگه‌یاند: هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێر دڵنیادەكەیەنەوە هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە و بە وردی پشكنین بۆ گەشتیاران ئەنجام دەدەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە د.هەست كەریم بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێكاری پێویستیان گرتۆتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەهەر حاڵەتێكی ناخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەپێی ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەرجەم ئەو گەشتیارانەی لە وڵاتی چینەوە دەگەڕێنەوە یان دێن‌ دەپشكنرێن.

د.هەست کەریم گوتیشی: ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ھەولێر دڵنیادەکەینەوە کە ھیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تۆمار نەکراوە و بە وردی پشکنین بۆ گەشتیاران ئەنجام دەدەین.

ئاماژەی بەوەشدا، هەموو ئەو پێداویستییە سەرەتاییانەی لە عیراقدا بۆ مەبەستی پشکنین هەن، لە هەرێمیشدا هەن.

د.هەست کەریم گوتیشی: داوا لە هاووڵاتیانى هەرێم ده‌كه‌م هەوڵبدەن سەردانى ئەو وڵاتانە نەکەن کە حاڵەتەکانى ڤایرۆسەکەیان لێ تۆمارکراوە و لە کاتى چوونیشیان بۆ وڵاتانى دەرەوە خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغ و ئەو خواردنانە بە دور بگرن کە جیاوان، بەڵام لە ئەگەری ناچاربوون بەسەفەرکردن ئەوا رێنمایی تەواویان پێدەدەین کە ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن و خواردنی نەبرژاو یان نەکوڵاو نەخۆن، لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە زوو زوو دەستیان بشۆن و رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی جێبەجێ بکەن.

داواى لە هاووڵاتیانى هەرێم کرد هەوڵبدەن سەردانى ئەو وڵاتانە نەکەن کە حاڵەتەکانى ڤایرۆسەکەیان لێ تۆمارکراوە و لە کاتى چونیشیان بۆ وڵاتانى دەرەوە خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغ و ئەو خواردنانە بە دور بگرن کە جیاوان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.