مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، "واشنتن گفتوگۆ و دانوستانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌ستپێكردوه به‌مه‌به‌ستی جێگیركردنی سیستمی موشه‌كی پاتریۆت له‌و وڵاته‌دا، ئه‌مه‌ش دوای به ئامانج گرتنی بنكه سه‌ربازیه‌كانیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئامانجی دانانی سیستمی موشه‌كی، بۆ به‌رگریكردنه له‌بنكه و باره‌گاكانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هێرشی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان.
وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی لەوەشکرد" لە رووی لۆجستییه‌وه هه‌نگاوه‌كانمان ده‌ستپێكردوه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی پاتریۆت جێگیربكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.