سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى رایگه‌یاند" ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له سنووری نێوان شارۆكه‌ی جه‌باره و قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به خانه‌قین له نزیك مه‌زاری ئیبراهیم سه‌مین، بازگه‌یه‌كی ساخته‌یان داناوه‌و سه‌رباری رفاندنی چوار قوتابی زانكۆ، دوو كه‌سی تریشى كوشتووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌یاندا چوار قوتابیان رفاندووه له ره‌گه‌زی نێر‌و كچه‌كانیان ئازاد كردووه، كه سه‌رجه‌میان قوتابی زانكۆ بوون، هه‌روه‌ها ده‌سترێژی گوله‌یان له ئۆتۆمبێلێكی تر كردووه‌و دوو كه‌سى كوشتووه.
ماوه‌یه‌كه به‌هۆی بۆشایی ئه‌منى له‌و سنووره و نه‌پاراستنی له‌لایه‌ن سوپای عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، داعش له خۆ ڕێكخستنه‌وه دایه و شه‌وانه هێرشى لابه‌لا ده‌كات.
شه‌وى رابردووش تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵگای عبور له شارۆچكه‌ی داقوق و به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعش چه‌ند سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.