ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی و به‌رپرسی ئاژانسه‌كه ده‌سه‌پێنێت و تارانیش ئه‌م سزا نوێیانه به یارییه‌كی سیاسیی ناوزه‌ند ده‌كات.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ پێنجشه‌ممه ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی به‌پرسی ئه‌و ئاژانسه‌ی خسته ناو لیستی سزاكانی.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌م بڕیاره‌یان ده‌توانێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر سست كردنی پێشوه‌چوونه‌كانی پرۆگرامی مووشه‌كی و ئه‌تۆمی ئێران .
به‌و پێیه‌ی كه تاران هه‌وڵ ده‌دات پارچه‌ی پێویست بۆ ناوه‌نده‌كانی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات.
هاوكات ئاژانسی هەواڵی فارس نیوزی سه‌ر به سوپای پاسدرانی ئێران لە زاری بەهرۆز کەمالوەندی گوتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران بڵاویكرده‌وه: ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنتۆن نائومێدی ئەمەریکا به‌رامبه‌ر به ئێران دەردەخات.
ئاماژەشی بەوەشدا كه ئه‌مه یارییەکی سیاسییە كه واشنتن دەیکات و ئەو سزایانە هیچ بەهایەکیان نییە، جه‌ختیشی كرده‌وه: پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران بۆ مه‌به‌ستی مه‌ده‌نییه نه‌ك سه‌ربازی و تاوەکو پێداویستیەکانی ئێران بەتەواوەتی دابین نەکات، له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.