ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی چین بۆ 213 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
حكومه‌تی چین له نوێترین به‌یاننامه‌یدا له‌باره‌ی ئاماری توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا 42 كه‌سی دیكه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌مه‌ش ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری چین بۆ 213 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
حكومه‌تی چین هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا دوو هه‌زار كه‌سی دیكه له كه‌رتی هۆبی دووچاری ڤایرۆسه‌كه بوونه‌ته‌وه و ئێستاش به گشتی 9692 كه‌س له هه‌موو ناوچه‌كانی چین تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێك له حكومه‌تی چین به مه‌به‌ستی زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا داوای هاوكاری و له‌خۆبردوویی له وڵاتانی جیهان كرد كه به گیانێكی به‌رپرسیارانه و مرۆڤدۆستانه هه‌وڵه‌كانیان چر بكه‌نه‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.