به‌شی پێشبینی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری بارینی به‌فر و باران له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
كه‌شناسی له هۆشدارییه‌كه‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 31-1-2020 له ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، شه‌پۆڵێكی به‌فر و باران بارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه كه له دره‌نگانی شه‌ودا كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌هێز ده‌بێت بۆیه پێشبینی ده‌كرێت به‌فر و باران بارین زۆربه‌ی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه كه له هه‌ندێ ناوچه‌شدا هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
كه‌شناسی راشیگه‌یاند: كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه رۆژی یه‌ك شه‌ممه كۆتایی دێت.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.