Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 21:39

چین له‌ توانایدا نه‌ماوه‌ خواستی ناوخۆ له‌ ده‌مامک دابین بکات

یه‌كێك له‌ رێوشوێنه‌ سه‌ره‌كییه‌كان به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه‌
ده‌مامك
کوردستان TV
100%

له‌ چین، تێكڕای ڕێژه‌ی خواست له‌سه‌ر ماسك زیادیكردووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كرا كه‌ به‌رپرسانی چین له‌ ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا داوای ملیۆنان ده‌مامكیان له‌ كارگه پزیشكییه‌‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌. 

یه‌كێك له‌ رێوشوێنه‌ سه‌ره‌كییه‌كان به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه‌ و چین كه‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌مامكه‌ له‌ جیهاندا دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانێت خواستی ناوخۆ دابین بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ په‌نای بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بردووه‌.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین، ترسی لای ته‌واوی وڵاتانی جیهان درووستكردووه‌، بازاڕی چەندین كۆمپانیای جیهانی تایبه‌ت به‌ درووستكردنی ماسكی گەرم كردووە. 

بەگوێرەی هەواڵێكی تۆری سكای نیوز، لە چەند رۆژی رابردوودا، كۆمپانیای كاوامۆتۆی ژاپۆنی كه‌ كاری دروستكردنی ماسكی هەناسەدانه‌، بەهای هەر پشكێكی لە پێنج دۆلارەوە به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 23 دۆلار. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.