ته‌رمی یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی شه‌وی رابردوو له‌سنوری قه‌ره‌ته‌په رفێندران دۆزرایه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ش له‌وباره‌یه‌وه زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
وه‌سفی ته‌میمی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په رایگه‌یاند، ته‌رمی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی رێگه‌ی قه‌ره‌ته‌په - جه‌باره رفێندران دۆزراوه‌ته‌وه كه ئاسه‌واری ده‌ستدرێژی گوله‌ى به‌جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه.
گوتیشی" ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە ناوی "محەمەد قۆچیە" و خه‌ڵكی گوندی قۆچیه له قه‌ره‌ته‌په، كه چه‌ند رۆژێكه له توركیاوه هاتووەته‌وه کوردستان و ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند كهسێکی دیکە رفێندراوە".
شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر رێگای جه‌باره- قه‌ره‌ته‌په له نزیك گوندی قهریاتاخ، بازگه‌ی كاتیان بۆ رفاندنی هاوڵاتیان دانا، له‌ئه‌نجامیشدا دوو شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگریان رفاند، كه خه‌ڵكی خانه‌قین بوون و هه‌ردووكیان برا بوون، هاوكات پێنج كه‌سی دیكه‌شیان رفاند كه خه‌ڵكی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.