له نوێترین راپۆرتیدا، رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ رەخنە لە مامەڵەی حکومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی بەرامبەر خۆپێشاندەران دەگرێت و رادهگهینێت" وادیارە سووتاندنی چادری خۆپێشاندەران لە گۆڕەپانەکاندا هەوڵێکی رێکخراوە لەلایەن بەرپرسانی عێراقەوە بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپێشاندانی ئاشتییانەی خەڵک.
هیومان رایتس وۆچ ئاماژە بەوەش دەکات، بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، لە رۆژانی 20 تاوەکو 22ی ئەم مانگەدا هێزە ئەمنییەکان لە بەغداو بەسرەو دیالەو زیقارو کەربەلا بە لایەنی کەمەوە 10 خۆپێشاندەریان کوشتووهو ههروهها 127 خۆپێشاندەریان بریندارکردووه و 88 کەسی دیکەشیان دەستگیرکردووه.
هیومان رایتس وۆچ داوا دهكات بەرپرسانی عێراق لە کوشتنی خۆپێشاندەران بکۆڵنەوەو ئەو کەسانەش كه یاسایان پێشێلکردووە و هێزیان بەکارهێناوە، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و ئەگەر پێویست بکات سوود لە یارمەتیی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی وەربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.