پیاوی بۆكسێنی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی محه‌ممه‌دعه‌لی كلای ده‌لێ" هه‌موو چركه‌یه‌ك رقم له مه‌شق و راهێنان ده‌بووه وه، به‌ڵام هه‌رده‌م ده‌مگوت سازش مه‌كه ده‌ست به‌ردار مه‌به، با ئێستا ماندوو بیت دواتر به‌درێژایی ژیان وه‌كو پاڵه‌وان ده‌ژی".
له‌وانه‌یه زۆر له مه‌شق و راهێنان كردن به گشتی ماندوو بین و بێزار بین، به‌ڵام به‌رده‌وامیمان و ده‌ست به‌ردار نه‌بوونمان له سه‌ریان له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنین، بۆیه گرنگه به ئیراده‌وه توانای پۆلاینه‌وه پێشوازی له هه‌موو مه‌شق و راهێنانێك بكه‌ین، چونكه ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر چاوه‌ڕوانه، بۆیه كاركردن له سه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌نده‌ها خولی راهێنانی جۆراوجۆر بۆ مامۆستایان له پشووی هاوین، یانیش له كاتی ساڵی خوێندن له ئێواران به به‌رده‌وامی مسۆگه‌ر كردنی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی تواناكانی مامۆستایانه له هه‌موو روویه‌كه‌وه، جگه له‌وه‌ش بریتییه له گرنگترین گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی، بۆیه كاركردن له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی گرنگی بایه‌خی شكۆی پیشه‌ی فێركردن و وانه‌گوتنه‌وه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌و خولانه‌دا.
شك له‌وه‌دانییه هه‌موو ووڵاتانی پێشكه‌وتوو له بواری په‌روه‌رده و فێركردن به‌رده‌وام گرنگی به خول و مه‌شق و راهێنان ده‌ده‌ن بۆ مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام دانه‌بڕێن له زانست و زانیاری نوێ وه‌كو(سه‌نگاپوره و كۆریای باشور و ژاپۆن و ئه‌مریكا و ووڵاتانی پێشكه‌وتوو) له په‌روه‌رده و فێركردن كه هه‌رده‌م چاویان له سه‌ر په‌ره‌پێدانی مامۆستاكانیانه كه به‌ردی بناغه‌ی هه‌موو پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنێكی په‌روه‌رده و فێركردنن.
گه‌ر ته‌ماشای ووڵاتانی عه‌ره‌بی بكه‌ین به گرنگییه‌وه له رێگای په‌یمانگای مه‌شق و راهێنان په‌ره به تواناكانی مامۆستایان ده‌ده‌ن، بۆ نموونه له ئه‌رده‌ن (ئه‌كادیمیای مه‌لیكه رانیا) له حوزه‌یرانی ساڵی (2009) كراوه‌ته‌وه ، ئه‌كادیمیای مه‌لیكه رانیا بۆ راهێنانی مامۆستایان ده‌زگایه‌كی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆی بێ قازانجه له ژێر چاودێری مه‌لیكه رانیا كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی ئه‌رده‌ن كار ده‌كه‌ن له پێناو گه‌شه‌كردنی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی پیشه‌ی مامۆستایان و سه‌ركرده‌كانی قوتابخانه و پڕ كردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن له وڵاتی ئه‌رده‌ن به تایبه‌تی و له جیهانی عه‌ره‌بی به‌گشتی، كه دیدگای ئه‌و ده‌زگایه بریتییه له هه‌ڵكشان و په‌ره‌پێدانی چۆنیه‌تی فێركردن له ئه‌رده‌ن و ووڵاتانی عه‌ره‌بی به ئه‌نجامدانی خولی راهێنانی به‌رده‌وام بۆ مامۆستایان و پێشخستنی تواناكانیان، هه‌ر له رێگای ئه‌و ئه‌كادیمیایه به‌رده‌وام گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و زانكۆكان ئه‌نجام ده‌دات بۆ به‌شداری كردنی مامۆستایان و ده‌رچووانی زانكۆكان بۆ په‌ره‌پێدانی پسپۆڕی و تواناكانیان له رێگای خولی راهێنانی به‌رده‌وام. به هه‌مان شێوه له ووڵاتی سعودیه په‌یمانگای راهێنانی مامۆستایان دامه‌زراوه وه‌كو مه‌ڵبه‌ندێكی نیشتمانی بۆ گه‌شه‌كردنی پیشه‌یی پسپۆری مامۆستاكان و په‌ره‌پێدانی كارامه‌ییه‌كانیان.
هه‌روه‌ها له ئیمارات په‌یمانگای سه‌ربه‌خۆ هه‌یه بۆ راهێنان و مه‌شقی مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی حكومی و ناحكومی، بۆ به‌هێزكردن و پێش خستنی پسپۆڕی و تواناكانیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به شێوه‌ی ته‌ندروست و په‌روه‌رده‌یی وانه‌كان بلێنه‌وه.
ماوه‌ته‌وه بلێم ئێمه له هه‌رێمی كوردستان (3) سێ په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌ییمان هه‌یه كه له ساڵی (2013) چۆته بواری جێ به‌جێ كردن بۆ مامۆستایانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆم و په‌ره‌پێدانی پسپۆڕییه‌كانیان، بۆیه گرنگه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه و به‌دواداچوونه‌وه بۆ ئه‌و په‌یمانگایانه بكاته‌وه له ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستا له هه‌موو روویه‌كه‌وه، ئه‌و په‌یمانگایانه چیان بۆ كراوه و ئه‌وان چیان به‌خشیوه گرنگه بزانرێ، له‌وه‌ش گرنگتر پێویسته گرنگی و بایه‌خی زیاتریان پێ بدرێت، به‌ڵام پێداچوونه‌وه به كۆی هه‌یكه‌لیه‌ت و ده‌سته‌ی كارگێڕی و ژماره‌ی مامۆستاكانیان بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی باڵای وه‌زاره‌ت بهرێوهببڕێن و سه‌رپه‌رشتیان بكرێت و پلان و به‌رنامه و دیدگا و په‌یامیان روون بكرێته‌وه، وه‌كو په‌یمانگایه‌كی باڵا بۆ مه‌شق و راهێنانی مامۆستایان بناسرێت كه بتوانێ پێداویستییه‌كانی قوتابخانه‌كان و په‌روه‌رده‌كان پڕ بكاته‌وه و جێ به‌جێ یان بكات و به به‌رده‌وامی (به‌یانیان و ئێواران) خولی راهێنان و مه‌شقی جۆراوجۆری لێ ئه‌نجام بدرێت و ببێته ده‌زگایه‌كی نیشتمانی په‌روه‌رده‌یی، هه‌موو مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی حكومی و ناحكومی به‌شداری له خولی راهێنان و مه‌شق بكه‌ن له‌و په‌یمانگایه بڕوانامه‌ی ده‌رچوونیان پێ بدرێت و مامۆستایانی ئه‌و په‌یمانگایه‌ش به پێی پسپۆڕی پێویست میلاكیان بۆ دابنرێت و رێك بخرێنه‌وه، هه‌موو جۆره پسپۆڕیه‌ك هه‌بێت تا بتوانن هه‌ر له‌و په‌یمانگایه جۆره‌ها خولی جیاواز ئه‌نجام بدرێت بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت و په‌روه‌رده و قوتابخانه‌كانیش به شێوه‌یه‌ك به پێی پلان وبه‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه سه‌رجه‌م مامۆستا و به‌رێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیار و یاریده‌ده‌ر و فه‌رمانبه‌ران بڕوانامه‌ی په‌یمانگای راهێنان و مه‌شقیان هه‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی پسپۆڕی و تواناكانیان.
ن/ به‌كركه‌ریم حه‌سه‌ن
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.