ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لئه‌خبارییه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی بڵاوكردۆته‌وه كه كوتله سیاسییه‌كان رازیبوون كه محه‌مه‌د عه‌للاوی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق رابسپێرن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌شی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه له‌وانه‌یه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری كاتژمێر 12ی نێوه‌ڕۆ عه‌للاوی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی نوێی عێراق رابسپێرێت.
دوێنێ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ڵێنی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی له كه‌سانی ته‌كنۆكرات داوه، ئه‌گه‌ر بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت رابسپێردرێت.
شایانی باسه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی كه‌سایه‌تی شیعه‌ی عه‌لمانیی و سیاسییه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ئامۆزای سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، ئه‌یاد عه‌للاوییه.
عه‌للاوی دوو خول ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بوو (٢٠٠٦ و ٢٠١٠)، هه‌روه‌ها ماوه‌ی دوو ساڵ له خولی دووه‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی نوری مالكی (٢٠١٠-٢٠١٤) وه‌زیری گه‌یاندن بوو، دواتر به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی له ده‌ستوه‌ردانی سیاسیی له لایه‌ن مالكییه‌وه كه ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م كاروباره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی درووستكرد، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.