گه‌شتی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیه بیانیانه قه‌ده‌غه كرا كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌ردانی چینیان كردووه.
به هۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه له شاری ووهان-ی چین سه‌ریهه‌ڵدا و به‌خێرایی به وڵاته‌كانی دیكه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا ''باری له‌ناكاوی'' له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مریكا، ئه‌لێكس ئازر، بڵاویكرده‌وه پاش توشبوونی شه‌ش كه‌س به جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی، له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات ''باری له‌ناكاوی ته‌ندروستیی گشتیی'' راگه‌یه‌ندراوه.
ئازر باسی له‌وه كرد كه گه‌شتی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیه بیانیانه قه‌ده‌غه كراوه كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌ردانی چینیان كردووه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هاووڵاتیانی به‌ره‌گه‌ز بیانیی بۆ وڵات كه مه‌ترسی هه‌ڵگرتنی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی هه‌ڵپه‌سێردراوه.
هه‌روه‌ها ئازر باسی له‌وه كرد له فڕۆكه‌خانه‌كاندا پشكنین ڤایرۆس بۆ ئه‌و هاووڵاتیه ئه‌مریكیانه ده‌كرێت كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌ردانی چینیان كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ش به درێژایی ١٤ رۆژ ده‌خرێنه ژێر چاودێرییه‌وه.
قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیه به‌ره‌گه‌ز بیانیانه‌ی سه‌ردانی چینیان كردووه رۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر ١٧:٠٠ به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.