ئەمڕۆ شەممە 1ی شوبات، لیژنەی تەندروستی چین لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاند، "لیژنەی تەندروستی چین تاکو 31ی کانوونی دووەم زانیاری 31 هەرێمی بەدەست گەیشتووە کە ئاماژە بەوە دەکات، ژمارەی تووشبووان به ڤايرۆسى كۆڕۆنا گەیشتۆته 11791 کەس، لەنێویاندا 1795 کەس لە بارودۆخێکی دژواردان و، 259 کەسیش گیانیان لەدەست داوە و، 243 کەسيش چاک بوونهتهوه".
ليژنهكه ئەوەشی زیاد کرد، 2102 حاڵەتی تووشبوونی دیکە بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە، لهو ژمارهيه 13 حاڵەت لە هۆنگ کۆنگ و 7 حاڵەت لە ماکۆ و، 10 حاڵەتیش لە تایوان تۆمار کراوە.
هەر لەم بارەوە، وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرڕۆنای كوشندهى لە ئیسپانیا تۆمار کرد.
ئهمه لەکاتێکدا هەر ئەمڕۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا حەوتهم حاڵەتی تووشبوونى بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئەمریکا تۆمار کرد.
لهلايهكى ديكهوه، راپۆرتەکان ئاماژە بەوەدەکەن ئەو ڤایرۆسە كوشندهى کە لە شاری ووهانى ناوهڕاستی چین دەرکەوت، لەماوەی 3 هەفتە بۆ 18 وڵات گواستراوهتهوه.
شايانى باسه، رێكخراوی تەندروستی جیهانیی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێی وهك "پەتا" پۆلین کرد و باری لەناکاوی تەندروستی لە تهواوى جیهان راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.