سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی به ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیك –ی رووسی راگه‌یاندووه كه لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و موقته‌دا سه‌در،سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائيرون بۆ كاندیدكردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتوو هاتۆته ئاراوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: كاندیدكردنه‌كه له‌كاتێكدایه كه هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان نین كه محه‌مه‌د عه‌للاوی بۆ پوَستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كاندید بكرێت.
شایانی باسه ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لئه‌خبارییه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی بڵاویكرده‌وه كه كوتله سیاسییه‌كان رازیبوون محه‌مه‌د عه‌للاوی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق رابسپێرن.
روونیشیكرده‌وه كه له‌وانه‌یه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق كاتژمێر 12ی نێوه‌ڕۆ عه‌للاوی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی نوێی عێراق رابسپێرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.