فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رایگهیاند: دوای وەستانی گەشتەگانی فڕۆکەخانەکە بەھۆی نالەباریی کەشەوھەواوە، ئێستا گەشتەکان ئاسایی بوونەتەوە.
له راگهیهندراوێكی بەشى پەیوەندیەگشتیەکان و ڕاگەیاندنى فڕۆکەخانەى سلێمانى نێودەوڵەتى هاتووه، بەهۆیى ئەو شەپۆلى بەفربارینەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و بەتایبەت پارێزگاى سلێمانى گرتۆتەوە ، بەمەبەستى سەلامەتى فڕۆکەوانى و گەشتیاران لە کاتژمێر (2:00) ى ئەمشەو فڕۆکەخانەى نێودەڵەتى سلێمانى گەشتە ئاسمانیەکانى ڕاگرت و لە کاتژمێر (10:00)ى بەیانى 1/2/2020 سەرجەم گەشتەکان دەستى پێکردۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.