Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 09:41

وەڵامێک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان نییە
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم هه‌واڵی پەیجێک لە سۆشیاڵ میدیا به‌درۆده‌خاته‌وه‌.

بەداخەوە لەلایەن پەیجێک لە سۆشیاڵ میدیا، هەواڵێک بەناوی وەزیری تەندروستیەوە شێواندراوە و بڵاوکراوەتەوە گوایە ژمارەیەک توشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەڕاونەتەوە، لێرەدا تەواوی ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و دوورە لە ڕاستی و هیچ حالەتێکی ئەم نەخۆشیە لە هەرێمی کوردستان نيیە، لە ڕاستیدا هەموو ئەو هاوڵاتیانەی کە لە وڵاتی چین گەڕاونەتەوە هەموویان تەندروستیان زۆر باشە و پشکنین و بەدواداچوونی تەواویان بۆ کراوە، دووبارە هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکینەوە کەوا هیچ حالَەتێک لە کوردستان نیيە و هەموو ڕێکارێکی خۆپارێزی دەگیرێتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیە.

وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
1 شوبات 2020

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.