ئەمڕۆ نۆ گەشتیارمان لە کۆمەڵگەیەکی گەشتیاری لە مردن رزگارکرد کە بەنیازبوون بگەڕێنەوە، بەڵام بەهۆی بەفری زۆر گیریان خواردبوو.
فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بە کوردستان تیڤی راگەیاند: بەهۆی زۆری بەفربارین و سەرما و کڕێوە، ئەمڕۆ نۆ گەشتیارمان لە کۆمەڵگەیەکی گەشتیاری لە مردن رزگارکرد کە بەنیازبوون بگەڕێنەوە، بەڵام بەهۆی بەفری زۆر گیریان خواردبوو.
گووتیشی: تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران و چۆمان و کۆمەڵگە و ناحیەی حاجی ئۆمەران بەھاکاری بنکەی پۆلیسی چۆمان و حاجی ئۆمەران لەگەل کۆمپانیای پاپاگروپ و بەھاوکاری کۆمەڵێک خەڵکی خۆبەخشی حاجی ئۆمەران بەهانای ئەو گەشتیارانەوە چوون و توانیان هەموو خێزانەکە لەناو بەفر و سەرما رزگار بکەن، کە ئافرەت و منداڵیان لەگەڵدابوو.
هەر ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی گیربوونیان لەناو بەفر و کڕێوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆمەڵێک خێزانیان لە ڕێگای حاجی ئۆمەران- چۆمان ڕزگار کرد، دوای ئەوەی لەڕێگای پەیوەندی تەلەفونی داوای بەهاناوەچوونیان کردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.