Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 15:40

خۆپیشاندەران محەمەد تۆفیق عەلاوی ره‌تده‌که‌نه‌وه‌

ئه‌مرۆ وه‌ك كاندیدی سەرۆكوەزیرانی نوێی عیراق دیاریكرا
کوردستان TV
100%


لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكه‌ی عێراق خۆپیشاندەران كۆبوونەوە و رایانگەیاند، كاندیدكردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

خۆپیشاندەرانی عێراق راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ رەتدەكەنەوە و جەخت لە مانەوە لە گۆڕەپانەكان و بەردەوامیدان بە خۆپیشاندان دەكەن.

خۆپیشاندەران لە راگەیەنراوێكدا باسیان لەوەشكرد، عەلاوی پێشتر بەشداربووە لە حكومڕانی و وەك سەرۆك وەزیرانی نوێ دانیپێدا نانێن.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ پاش كۆبوونەوەی نێوان بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد حەلوبسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بە فەرمی محەمەد تۆفیق عەلاوی وەك كاندیدی سەرۆكوەزیرانی نوێی عیراق دیاریكرا.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.