ئه‌ندازیار كامیران عه‌بدوڵلا به‌ڕێوەبه‌ری پڕۆژه‌ی درووستكردنی رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی رێگاوبان و، به‌ڕێوەبه‌ری فه‌ر‌مانگه‌ی رێگا‌و پرده‌كانی پارێزگای دهۆك و قایمقامی به‌رده‌ڕه‌ش و به‌ڕێوەبه‌ری شارەدێی رۆڤیا، قۆناغی دووه‌می رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا كه 12 كم دەبێت، به رووی هاتووچۆی شوفێران ده‌كرێته‌وه.
كامیران عه‌بدوڵلا راشیده‌گه‌ێنێت ، به كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ش، ده‌بێته 17كم كه ده‌كرێته‌وه و، ته‌نیا 5 كم دیکە ده‌مێنێت، ئه‌ویش ته‌واو ده‌كرێت.
ده‌شڵێت ، ئه‌و پڕۆژه ستراتیژییه له نێوان دوو شاره، كه دهۆك و هه‌ولێره و گرینگییه‌كی زۆری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كات و رووداوی هاتووچۆ دەبێت، چونكه رێگاكه فرا‌وان و دوو سایده.
پڕۆژه‌ی درووستكردنی رێگای جووت سایدی نێوان رۆڤیا بۆ گۆپاڵ، به پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی نێوان شاری دهۆك و هه‌ولێر هه‌ژمار ده‌كرێت، کە له‌لایه‌ن كۆمپانیای كاڤین گروپ جێ به‌جێ ده‌كرێت، 22 كم رێگای سه‌ره‌كیه و له 7 ئۆڤه‌رپاس و 90 قه‌نته‌ره پێكدێت، 15 كم یش رێگای كاتییه، پێشتر له 18 ی 9 ی 2019 به‌شێكی رێگاكه كه 5 كم بوو، به رووی هاتووچۆی هاووڵاتیان کرابووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.